ناوبژیوانی کلاسیکۆ ئاشکرا کرا



ئەمڕۆ یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاری کلاسیکۆی نێوانی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدریدی دیاری کرد.
بڕیارە رۆژی ١٨-١٢- ٢٠١٩ لە یاریگای کامپ نۆ لە کاتژمێر ١٠:٠٠ هەردو یانەی بەرشەلۆنەو ریاڵ مەدرید رووبەڕووی یەکببنەوە.
یەکێتیەکە هێرناندێز هێرناندێزی بۆ بەڕێوەبردنی یاریەکە لە یاریگای کامپ نۆ دەستنیشانکردووە کە ئەم ناوبژیوانە پێشتر سێرجی رۆبێرتۆی لە یاری کلاسیکۆی وەرزەکانی ٢٠١٧- ٢٠١٨ کردە دەرەوەو تێیدا یاریەکە ٢-٢ تەواو بوو.
هەروەها تا ئێستا ٣ یاریزانی ریاڵ مەدریدی لە کلاسیکۆ دەرکردووە کۆتا یاریزانیان رامۆس بوو لە وەرزەکانی ٢٠١٦- ٢٠١٧ کە یاریەکە ٣-٢ بە سوودی یانەی بەرشەلۆنە تەواو بوو.



PM:09:41:09/12/2019