ڤیدیۆ:ناپۆلی و لیڤەرپوڵ سەرکەوتن



لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، یانەکانی لیڤەرپوڵ و ناپۆلی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو بەدەستهێنا، ئەمەش پاش دوو بردنەوەی گرنگ.
لیڤەرپوڵ رووبەڕووی یانەی سالزبۆرگی وڵاتی نەمسا بووەوەو توانی یاریەکەی ٢-٠ لێ بباتەوە.
هەردو گۆڵەکە کیتاو سەڵاح لە دوو خولەکەدا لە گێمی دووەم تۆماریان کرد.
لیڤەرپوڵ بە ١٣ خاڵ گەیشتە قۆناغی داهاتووی خولەکە.
لە یارییەکی تردا یانەی ناپۆلی بە بردنەوەیەکی گەورە توانی بۆ قۆناغی شانزە سەربکەوێت، کاتێک ٤-٠ لە یانەی گینکی بەلجیکی بردەوە.
گۆڵەکان، میلیک توانی سێ گۆڵ بکات و گۆڵەکەی تر مێرتینێز تۆماری کرد.




PM:11:12:10/12/2019