ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێککەوتی ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەنجوومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە یاسای چاکسازیی لە خانەنشینی و مووچەو دەرماڵەو بەخشینەکان کۆبۆوە، لە کۆبوونەوەکەدا پڕۆژه یاسای چاكسازی پهسهند كرد و بڕیاره رهوانهی پهرلهمانی كوردستانی بكات بۆ ئهوهی دهنگی لهسهر بدرێت.
بەپێی زانیارییەکان ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران کۆبووەوە،.
لە کۆبونەوەکەی ئەنجومەنی وەزیراندا گفتوگۆ لەسەر رەشنوسی پرۆژە یاسای چاکسازی لە خانەنشین، مووچە، دەرماڵە، بەخشین و ئیمتیازاتەکانی دیکە لە هەرێمی کوردستان کرا.
هاوکات سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" پرۆژەکە پرۆژەی هەموو لایەنە بەشدارەکانی حکومەتە و خەڵکانی شایستە مافەکانیان پارێزراو دەبێت".
له راگهیهندراوی كۆبوونهوهكهدا هاتووه: دوای گفتوگۆکردنێکی چڕ و بەرفراون لە سەر یەك بە یەکی بڕگەکانی پڕۆژە یاساکە و دوای جێگیرکردنی چەندین گۆڕانکاریی، ئەنجومەنی وەزیران بە کۆی دەنگ پڕۆژە یاساکەی پەسەند کرد و دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.
ناوەڕۆکی پرۆژە یاسای چاکسازی لە چەندین مادە پێکهاتووە و لە خولی پێشوو پەرلەمانی کوردستان پەسەندیکرد بەڵام دواتر گەڕێندرایەوە بۆ پەرلەمان.