خۆپێشاندەرانی عێراق مەرجەكانی سەرۆك وەزیرانی نوێ رادەگەیەنن

ئەمڕۆ چوارشەممە ١١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  خۆپیشاندەرانی گۆڕەپانی تەحریر بەیاننامەیەك لە بەغدای پایەتەخت دەردەكەن و حەوت مەرجی خۆیان بۆ كاندیدی سەرۆك وەزیران دیاری دەكەن.

 

ئەمڕۆ خۆپیشانده‌رانی گۆڕه‌پانی ته‌حریر رایانگه‌یاندوه‌ كه‌ ده‌بێت سه‌رۆك وه‌زیرانی داهاتوو ئه‌م مه‌رجانه‌ی تێدا بێت:

 

1-كەسێكی سەربەخۆ و دوور لە حزبە و رەوتە سیاسییەكان و دوو رەگەزنامەیی نەبێت.


2-پێشتر وەزیر یان بەپلەی وەزی و پەرلەمانتار و پارێزگای نەبووبێت.


3-كەسێكی پاك و ئازا بێت و هیچ دۆسیەكی گەندەڵە لەسەر نەبووبێت.


4-كەسێكی گەنج بێت یان تەمەنی لە 55 ساڵ تێپەڕی نەكردبێت.


5-بەڵێن بدات خۆی بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو كاندید نەكاتەوە.


6-پابەندی جێبەجێكردنی داواكاری خۆپێشاندەران لە گۆڕەپانەكانی مانگرتن بێت.


7-بڕیارەكانی تەواو عێراقیانە بن و نەكەوێتە ژێر گوشاری هێزە سیاسییەكان و دەستوەردانی دەرەكییەوە.



PM:06:33:11/12/2019