واده‌ی كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان دیاری كرا

 بەپێی راگەیەندراوێکی پەرلەمانی کوردستان، بڕیارە رۆژی دووشەممە ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ پەرلەمانی کوردستان کۆبێتەوە و وگفتوگۆ لەسەر چەند پرۆژە یاسایەک دەکات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پرۆژە یاسای چاکسازی دەکات.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنی ئەنجومەنی وەزیران پرۆژە یاسای چاکسازی پەسەندکرد کە لە زیاتر ٢٠ مادە پێکدێت و چەندین تەوەری گرنگ لە خۆدەگرێت.

 

هاوکات سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لەرێگەی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان پرۆژە یاساکە لە ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەیشتە پەرلەمان و رادەستی سەرۆکایەتی پەرلەمان کرا.

 

ده‌قی بانگهێشته‌كه‌:

بە پشت به‌ستن به‌ حوكمی‌ برگه‌ی‌ (سێییه‌م) له‌ مادده‌ی‌ (18)ی‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستانی ـ عیراق، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه‌ بـه‌ڕێزه‌كانی پـه‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره‌ (10)ی ئاسایی ساڵی یه‌كه‌م له‌خولی هه‌ڵبژاردنی پێنـجه‌می پـه‌رله‌مانی‌ كوردستان ـ عیراق، له‌كاتژمێر (11)ی‌ پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌مه‌ رێكه‌وتی 2019/12/16، تكایه‌ له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده‌ بن.

 



PM:02:47:12/12/2019