پشدەر: خاوەنی حەفاریەک گیانی لەدەستدا


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی بێکڵۆی سەر بە ناحیەی هێرۆ ـ قەزای پشدەر (قەڵادزێ) خاوەنی حەفارەیەک بەناوی ( ع . س . ع ) لەدایک بووی ساڵی ١٩٨١ پیشەی کاسب دانیشتووی قەڵادزێ گەڕەکی ئاشتی بەهۆی کەوتە ژێرگڵ دەستبەجێ گیانی لەدەستدا کە لەگەڵ شۆفێرەکەی چونەتە ئەو شوێنە بەمەبەستی کارکردن".

پۆلیسی ڕاپەڕین ئاماژەی بەوەشکرد" بەوتەی شایەتحاڵی ڕووداوەکە خاوەنی حەفارەکە لەگەڵ شۆفێرەکەی بە کرێ ئیشی بۆ هاوڵاتیەک کردووە بەمەبەستی لێدانی کانیاو، دواتر بۆخۆی چۆتە ناو کانیاوەکە تا بزانێ ئاو دەرکەوتووە، پاشان کانیاوەکەی بەسەردا داڕماوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان دەستبەجێ هێزەکانی بنکەی پۆلیسی  فریاکەوتنی پشدەر گەیشتونەتە شوێنی ڕووداوەکە و بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی هێرۆ و ئاسایشی هێرۆ شۆفێرەکەیان لە ژێر گڵ هێناوەتە دەرەوە".

وتیشی" پاش گەیشتنی تەرمەکە بۆ نەخۆشخانەی گشتی قەڵادزێ و توێکاری بۆ لاشەکەی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە".

 



PM:06:02:12/12/2019