ئهنجومهنی پیرانی ئهمریكا بهفهرمی دانی نا به جینۆسایدكردنی ئهرمهنهكان لهسهر دهستی دهوڵهتی عوسمانی.
بۆب مینیندز، ئەندامی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاند" دەنگمان بە بڕیاری جینۆسایدی ئەرمەنییەکان دا و ئەوەش کارێکی راستە کە ئەنجوومەنی پیرانی ئەمریکا کردی و ئەم کارەی واتای ئەوەیە لەسەر رێگەی راستی مێژوو دەڕوات".
ناساندنی جینۆسایدی ئەرمەنییەکان لە کاتێکدایە، ڕۆژی چوار شەممە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پیران بە زۆرینەی دەنگ پرۆژەیاسای سەپاندنی سزای بەسەر تورکیادا پەسەندکرد و ئەو بڕیارەش کاردانەوەی تورکیای لێکەوتەوە.
کۆمەڵکوژی ئەرمەنییەکان ڕووداوی مێژوویی کوشتنی خەڵکی ئەرمەنی لە سەردەمی ئیمپراتۆریەتیی عوسمانی دەوترێت کە لە نێوان ساڵانی ١٩١٥-١٩١٧ بۆ مەبەستی لە ناو بردن و سڕینەوەی ئەرمەنییەکان ڕووی دا. نزیک یەک تا یەک و نیو میلیۆن کەس لە خەڵک ئەرمەنی بە دەستی سپای عوسمانی و عەشیرەتە هاوپەیمانەکانی کوژراون.