بانكی رافیده‌ین پێدانی قه‌رزی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی بڵاوكرده‌وه‌

ئەمڕۆ هەینی ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ڕاگەیەندراوێکدا بانکی رافیدەینی عیراق ڕایگەیاند" ٥٠ ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەرانی دامودازگاکانی دەوڵەت، هەروەها ٣٠ی ملیۆن دیناریش وه‌ك پێشینه‌ دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوو یاخود دروستکردنی بەبێ بوونی کەفیل".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو خزمەتگوزاریانەی کە بانکەکە بە فەرمانبەران و هاوڵاتیانی دەدات، پێدانی قەرزە بۆ یەکەی نیشتەجێبوون بە بڕی ١٠٠ ملیۆن دینار بۆ فەرمانبەران و ٥٠ ملیۆن دینار بۆ هاوڵاتیان بە بوونی کەفالەت".

 

هاوکات سەبارەت پێدانی قەرزو پێشینه‌ بە فەرمانبەران و هاوڵاتیان بانکی ڕافیدەین دەڵێت" ٥٠ ملیۆن دینار دەدرێتە فەرمانبەرانی دامودازگاکانی دەوڵەت، هەروەها ٣٠ی ملیۆن دیناریش وه‌ك پێشینه‌ دەدرێتە هاوڵاتیان بۆ نۆژەنکردنەوەی خانوو یاخود دروستکردنی بەبێ بوونی کەفیل، بەڵام ئه‌م بڕیاره‌ پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناگرێته‌وه‌".

 

 

 


PM:03:42:13/12/2019