کلاسیکۆ بەم هەمووە پاسەوانەوە بڕیاری ئەنجامدانی درا


دواجار  یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیا و یانەی بەرشەلۆنە، رێککەوتن یاری کلاسیکۆی خولی ئیسپانیای نێوان ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە لە ١٨ی ئەم مانگە، لە یاریگای کامپ نۆ لەکاتی خۆیداو لە کاتژمێر ١٠:٠٠ ئەنجام بدرێت.

پاش ئەوەی بەهۆی خۆیشاندانەکانی  دانیشوانی شاری بەرشەلۆنەوە یاریەکە لە ٢٧ی مانگی ١٠ دواخرا بۆ ١٨ی مانگی ١٢ ، جارێکی تر نزیکبوو یاریەکە ئەنجام نەدرێت، ئەمەش بەهۆی رێگری خۆپیشاندانەکان.

ئەمڕۆ وەزیری ناوخۆی کەتەلۆنیاو سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیسپانیاو سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە دڵنیاییان لە ئەنجامدانی یاریەکە داوەو بڕیارە ٣٠٠٠ لە پیاوانی پۆلیس ئەمن و ئاسایشی یاریگای کامپ نۆ بگرنە ئەستۆ.

لەو رێژەیە ١٠٠٠ پۆلیسی کەتەلۆنیای تێدایەو  ٢٠٠٠ هەزاری تریش  پۆلیسی مەدەنی ناوخۆیی شاری بەرشەلۆنە دەبێت و چاودێری پاسی یانەی ریاڵ مەدرید دەکرێت تا دەگەنە یاریگای کامپ نۆ.

یاریەکە رۆژی چوارشەممە لە کاتژمێر ١٠:٠٠ی شەو ئەنجام دەدرێت.



PM:06:11:13/12/2019