سۆران عومەر هۆشداری لە دابەشكردنی برنجێكی خراپ دەدات

ئەمڕۆ شەممە ڕێککەوتی ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایگەیاند" لە ناحیەی كەوەرگۆسك-ی شاری هەولێر برنجێك لە بریكارەكانی خۆراك دابەشكراوە كە شایەنی ئەوە نییە بدرێتە ئاژەڵیش".

 

سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕایدەگەیەنێت" جگە لە خراپی كوالێتی برنجەكە، كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك لە هەرێم وەك پێویست نین".

 

وتیشی" گرفتەكە لەوەدایە سەرەڕای خراپی برنجەكە، كۆگاكان كە ئەو خۆراكانەی تیادا هەڵدەگیرێت شوێنی زبڵیش نییە نەك شوێنی هەڵگرتنی خۆراك بۆیە وایلێهاتووە".

 

سۆران عومەر ئاماژەی بەوەشکرد" ئەو برنجەی دابەشی سەر بریكارەكان كراوە، نەك بۆ خواردن دەست نادات، بەڵكو بۆ ئاژەڵیش گونجاو نیە، بەهۆی ئەوەی كۆگاكانی هەڵگرتنی خۆراك مەرجی تەندروستی و كۆگایان تێدانیە، بۆیە ئەوەندەی دیكە برنجەكە خراپ دەكات".

 

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی كۆمه‌ڵ خەختیشیکردەوە: لەگەڵ وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی كار لەسەر كۆگاكان و ئەو خۆراكانە دەكەن كە دەهێنرێت و دابەشدەكرێت بەسەر هاوڵاتیاندا.

 
 


PM:06:46:14/12/2019