وێنە.. دوو کچی خزمی بەشار ئەسەد لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژران

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا دوو کچی خزمی نزیکی بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا لە ماڵەکەیدا خۆیاندا کوژران.


میدیاکانی سوریا بڵاویانکردەوە، "هەبە فایز جبور ٢٤ ساڵ ، فایز جەبری خوشکی ١٤ ساڵ لە ماڵەکەی خۆیاندا لە گەڕەکی " قرادحە " لەلایەن کەسێکی چەکدارەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ ی کانوونی یەکەم کوژران و چەند کەسێکی تر لە ماڵەکەدا برینداربوون".

 
لە پرسەیەکدا هەردوو خێزانی ئەسەدو جەبور پرسەیان راگەیاند کە کچە دوو کوژراوەکە خزمی نزیکی بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریان. هاوکات دەنگوباسی ئەوە لە ئارادایە ئەو دووكچە لەلایەن هاوسەری گەورەکەیانەوە کوژراون.

 
هێزە ئەمنییەکان و سووپا لەو ناوچەیەی رووداوەکە خەریکی کیوماڵکردنن بۆ دۆزینەوە تۆمەتباران.

 

 


PM:09:57:14/12/2019