ئۆباما داوا دەکات ژنان حوکمی جیهان بکەن

ئەمڕۆ دووشەممە ڕێککەوتی ١٦ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ باراک ئۆباما، سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە کۆڕبەندێکدا لە سەنغافۆرە ڕایگەیاند" ئەگەر ژنان بۆ ماوەی دو ساڵ سەرۆکایەتی هەموو وڵاتەکان بکەن، ئەوا بەرەوپێشچونی بەرەچاو لە سەرجەم بوارەکاندا رودەدات".

 

باراک ئۆباما لە کۆڕبەندەکەدا وتیشی" ژنان نمونەیی نین، بەڵام بەبێ هیچ گومانێک لە پیاوان باشترن، بۆیە ئەگەر ژنان سەرکردایەتی وڵاتانی جیهان بکەن بۆ ماوەی دوو ساڵ، ئەوا بەرەوپێشچونی بەرچاو لەروی شێوازی ژیان و گوەزەرانەوە رودەدات و کۆتایی بە ململانێکان دێت".

 

لە کۆڕبەندەکەدا ئۆباما هیواشیخواست، سەرکردەکانی جیهان لە کاتی گونجاودا دەستبەرداری دەسەڵات بن، چونکە ئەو کەسانە بۆ کارێکی دیاریکراو لەو پۆستانەدان، بۆیە نابێت تا هەتایە بمێننەوە.

 

"ئۆباما" لە ساڵی ١٩٦١ـدا لە  "هۆنۆلۆلۆ"ـی سەر بە "هۆوایی" لەدایک بوو و دوو ساڵ پاش لەدایک بوونی "ئۆباما" ئەو ناوچەیە قبوڵی کرد بە شێوەی فەرمی ببێتە بەشێک لە "ئەمریکا" و وەک ٥٠ـەمین ویلایەتی ئەمریکا ناسرا. بەشی زۆری مناڵی لە "هۆوایی" بەسەربردووە و نزیکەی ساڵێک لە "واشنتۆن" بووە و چوار سالیش لە "ئەندۆنێزیا" بووە. پاش ئەوەی لە ساڵی ١٩٨٣ـدا لە زانکۆی "کۆلۆمبیا" دەرچوو، لە "شیکاگۆ" بووە کەسێکی ڕێکخەری کۆمەڵایەتی. لە ساڵی ١٩٨٨ـدا لە بەشی قانونی قوتابخانەی "هارڤارد" ناونووسی کرد و بووە یەکەمین مامۆستای ڕەشپێستی "هارڤارد". پاش دەرچوون لەم قوتابخانەیە بووە پاڕیزەری مافی هاووڵاتییان و، لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٩٢ تا ٢٠٠٤ لە زانکۆی "شیکاگۆ" مامۆستای بەشی یاسان بوو.

 

هاوکات "باراک حوسێن ئۆباما" پارێزەر و سیاسەتمەدارێکی "ئەمریکی"ـیە کە وەک 44ـەمین سەرۆک کۆماری "ولایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا" لە ساڵی ٢٠٠٩ـەوە تا ساڵی ٢٠١٧ خزمەتی کرد. ئەو یەکێک لە ئەندامانی پارتی دیموکرات، هەروەها یەکەمین سەرۆک کۆماری "ئەمریکی-ئەفریقی" وڵاتی "ئەمریکا" بوو و بەر لەمانەش سیناتۆری ویلایەتی "ئیلینۆیز" بوو.

 


PM:07:14:16/12/2019