لەسەر دوارۆژی دەوامکردن، عادل عەبدولمەهدی، بەرهەم ساڵح ئاگادار دەکاتەوە

لەسەر دوا رۆژی دەوامکردنی وەک سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەر، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیران بەرهەم ساڵح ئاگادار دەکاتەوە کە دوا رۆژی دەوامکردنی پێنج شەممە دەبێت.

 
ئاژانسی هەواڵی عێراقی بڵاویکردەوە، عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر، بەرهەم ساڵحی وەک سەرۆک کۆمار ئاگادار کردۆتەوە کە رۆژی پێنج شەممە دوا رۆژی دەوامکردنیەتی لە پۆستی سەرۆک وەزیران.

 
بەم پێیە دەبێت فراکسیۆنی " گەورەترین، یان زۆرترین"ی پەرلەمانی عێراق ناوێک پێشکەشی بەرهەم ساڵح بکەن وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەگەر ئەو کاندیدە پێشەکەش سەرۆک کۆمار نەکرێت، ئەوا بەرهەم ساڵح کارەکانی سەرۆک وەزیرانیش بەڕێوە دەبات.




PM:08:58:16/12/2019