گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دیت

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرز بۆوە، هاوکات نرخی تمەنی ئێرانی و لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١٠٠٠ هەزار دینار. 
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤هەزارو ٢٥٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٤ هەزار دیناربوو. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٩هەزارو ٣٠٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٦٠ هەزار دینار بوو.   

 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٥٠٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ٦٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٤٠٠ دینار، دوێنێ دووشەممە نرخی ١٠٠ هەزر تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٤٥٠ دیناربوو. 

 


AM:09:58:17/12/2019