کەش و هەوای شارەکانی هەرێم ڕاگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

 

بە گوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی ئه‌گه‌رى باران بارین له‌ ئارادا نیه‌، ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم شارەکانی هەرێم ئاسمان نیمچە هەوردەبێت و پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکان ئەمڕۆ و سبەی لە هەریەک لە شارەکانی هەولێر و دهۆک ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەمڕۆ نزمترین پلەکانی گەرما لە پارێزگای هەولێر ٧ پلە و لە پارێزگای دهۆکیش نزمترین پلەی گەرما ٨ پلە دەبێت، هاوکات  لە پاریزگای سلێمانی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرما ٦ پلە دەبێت و لە پارێزگای کەرکوکیش ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت و نزمترین پلەی گەرما ١٠ پلە دەبێت.




AM:10:24:17/12/2019