میدیا عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، ئەمڕۆ ١٨ ی کانوونی یەکەم، ماڵپەڕی چوار وەزارەتی حکوومەتی عێراق هاک کرا.
میدیاکان باس لەوە دەکەن سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ هاککەران ماڵپەڕی وەزارەتەکانی، بازرگانی، تەندروستی، پەروەردە، نەوتی عێراقیان هاک کرد و داتاکانیان سڕیوەتەوەو هەڕەشەش لە وەزارەتەکانی دی دەکەن.
لەچەند رۆژی رابردوودا ماڵپەڕی فەرمی فەرماندەی حەشدی شەعبی و پێشتر لێپرسراوی ئەو هێزە فالح فەیاز رایانگەیاند کە پێگەکانیان هاککراوە.