وتەبێژی یەكێتی: كۆنگرەی یەکێتی لەكاتی خۆیدا دەبەسترێت

ئەمڕۆ چوارشەممە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ وتەبێژی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایگەیاند" هەموو ئامادەکارییەکان بۆ بەستنی کۆنگرە کراوە و کۆنگرەی یەکێتی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا دەبەسترێت".

 

له‌تیف شێخ عومه‌ر، وتەبێژی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت" هەموو ئامادەكارییەكان لەتەواوبووندایە، چوارەمین كۆنگرەی یەكێتی لەكاتی بڕیاردراوی خۆیدا دەبەسترێت".

 

بڕیارە رۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  یەكێتی نیشتمانی كوردستان چوارەمین كۆنگرەی خۆی ببەستێت، كەیەكەم كۆنگرەیە لەدوای كۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی، سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان. 

 

بەپێی پەیڕەوی ناوخۆی یەكێتی، ئەندامانی كۆنگرەی یەكێتی نابێت ژمارەیان لە ١٠٠٠ كەس زیاتر بێت، بەشێك لەوانەش، بەبێ‌ هەڵبژاردن دەبنە ئەندامی كۆنگرە، لەوانە پەرلەمانتاران ‌و وەزیرانی یەكێتی، لە عێراق ‌و لە هەرێمی كوردستان، دامەزرێنەرانی یەكێتی ‌و پێشمەرگە دێرینەكانی ساڵی ١٩٧٦و هەر دوو ئەنجوومەنی ناوەند‌ و ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی.

 
 


PM:02:51:18/12/2019