دانیشتنی پەرلەمانی عێراق تێکچوو

 
لەپەرلەمانی عێراق لەدوای دەنگدان لەسەر مادەی 14ی یاسای هەڵبژاردنی عێراقی لەلایەن پەرلەمانی عێراقەوە، نیسابی یاسایی دانیشتنەکە تێکچوو و بارگرژی باڵی بەسەر دانیشتەنەککدا کێشاو کورد و دەوڵەتی یاسا بایکۆتی دانیشتنەکەیان کرد.

.
لە کۆبوونەوەی ئەمشەوی پەرلەمانی عێراق لەسەر یاسای هەڵبژاردن، بەهۆی بوونی تێبینی لەسەر دوو مادەی یاساکە و بە واژووی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و دەوڵەتی یاسا دانیشتنەکە دواخرا.

.
لە دانیشتنەکەدا، پەرلەمان بەنیاز بوو دەنگ لەسەر 16 مادەی یاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بدات، بەڵام بە یەکگرتنی دەنگی سەرجەم فراکسیۆنە کوردییەکان و دەوڵەتی یاسا، دەنگدان بۆ مادەی 15 و 16ی یاساکە ڕاگیرا و دانیشتنەکەش دواخرا.

 

مادەی 15 و 16ی یاساکە لە زیانی کوردە ، چونکە بەگوێرەی ئەو دوو مادەیە، بازنەی هەڵبژاردن لە قەزاکانەوە دەبێت، بەڵام کورد داوا دەکات بازنەی هەڵبژاردن فراوانتر بێت و لە پارێزگاکان بێت، چونکە ئەگەر بەوشێوەیە نەبێت دەنگێکی زۆری کورد لە هەڵبژاردنەکاندا لەناودەچێت.

 

 

 


PM:10:26:18/12/2019