ئەمڕۆ هەینی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ڕایگەیاند" تورکیا هه‌رگیز ئێف ٣٥یان ده‌ست ناكه‌وێ، ده‌مانه‌وێ توركیا له ناتۆ بمێنێته‌وه و وه‌ك هاوپهیمانێكیش سه‌یریان ده‌كه‌ین".
مارك ئێسپه‌ر، وه‌زیری به‌رگری ئه‌مه‌ریكا وتی" هێشتا ویلایەتە یەكگرتوەكان و هێزەكانیان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، توانای ئەوەیان هەیە وەڵامی هەڕەشەكانی ئێران بدەنەوە".
ئێسپەر ڕاشیگەیاند" ئه‌نكه‌ره هاوپه‌یمانی ناتۆیه و له‌گه‌ڵ ئێمه له ئه‌فغانستان شه‌ڕیان كردووه، ئه‌وان ئێس ٤٠٠یان كڕی، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر هه‌رگیز ئێف ٣٥یان ده‌ست ناكه‌وێ، ده‌مانه‌وێ توركیا له ناتۆ بمێنێته‌وه و وه‌ك هاوپهیمانێكیش سه‌یریان ده‌كه‌ین".
وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیشیکردەوە: واشنتن به‌رده‌وام ده‌بێ له هه‌وڵه‌كانی و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی تیرۆر ئه‌ركێكی گرنگمان ده‌بێت و له‌سه‌ری به‌رده‌وام ده‌بین.
ئەو وتانەی ئێسپەر لەكاتێكدایە، هەر ئەمرۆ هەینی رەجەب تەییب ئەردۆگان، سەرۆك كۆماری توركیا لە كوالالەمپور-مالیزیا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند "لە بەرامبەر وەرگرتنی فڕۆكەی ئێف-٣٥ پارەمان داوەتە ئەمریكا و لەوبارەیەوە لەگەڵ واشنتن لە گفتوگۆداین".