١٥٠ ئه‌ندامى په‌رله‌مانی عێراق، له نوسراوێكدا داواله دادگاى فیدراڵى ده‌كه‌ن داواى یاسایى دژى به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمارى عێراق تۆماربكات، به‌تۆمه‌تى پێشێلكردنى ده‌ستوور.
لە ڕاگەیەندراوێکدا عوده‌ی عه‌واد، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق له فراكسیۆنی سادیقونی سه‌ر به عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق رایگه‌یاند" ١٥٠ واژۆیان بۆ لادانی به‌رهه‌م ساڵح له پۆستی سه‌رۆك كۆمار پێشكه‌ش به دادگای فیدراڵی كردووه".
وتیشی" کە فراکسیۆنی سادقون بۆ دوورخستنەوەی بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە پۆستەکەی بە تۆمەتی "خیانەت لە سوێندەکەی و پێشێلکردنی دەستوور"، لە ئەنجومەنی نوێنەران واژۆ کۆدەکاتەوە".
ئه‌وه له كانێكدایه، ده‌بوو له ماوه‌ى ١٥ ڕۆژدا سه‌رۆك كۆمار كه‌سێك بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران دیارى بكان به‌ڵام تائێستا دیارى نه‌كراوه.