ئاماری نوێی قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی عێراق

خۆپیشاندانەکانی عێراق تادێت فراوانتر دەبێت و هێزە ئەمنییەکانیش بە گازی فرمێسکڕێژ و گوللە هەوڵی کۆتاییهێنانی دەدەن و تاوەکو ئێستاش سەدان کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە. هاوکات ئەمڕۆ شەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ئاماری قوربانیانی خۆپیشاندانەکانی بەغدا و بەشێکی دیکە لە پارێزگاکانی عێراق لە یەکی تشرینی یەکەمی رابردووەوە بڵاوکردەوەو وتی" لە خۆپیشاندانەکانی بەغداو پارێزگاکانی تری عێراق نزیکەی ٤٨٥ کەس کوژراون و ٢٧ هەزار کەسی دیکەش برینداربوون".

 

کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤی عێراق ڕایگەیاند" لە دەستپێکی خۆپیشاندانەکانەوە، ژمارەی کوژراوان لە هەموو پارێزگاکانی عێراق گەیشتووەتە ٤٨٥ کەس و ژمارەی برینداران گەیشتووەتە ٢٧هەزار کەس".

 

لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون. 

 



PM:02:55:21/12/2019