شێخ جەعفەر دەستی لەكاركێشایەوە

جەعفەر شێخ مستەفا، لە کۆنگرەی ئەمڕدا بە تەزکییە و بێ ڕکابەری کرایە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بەڵام ناوبراو کاشایەوە.

 

شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی ڕایگەیاند" كۆنگرە سەركەوتوو بوو، بەڵام دەستم لەكاركێشاوەتەوە و چاوەڕێی كۆتایی هاتنی كۆنگرە دەكەم و جارێ‌ هیچ بڕیارێكم نەداوە".

 

بەپێی زانیارییەکان، ئێوارەی ئەمڕۆ بەدەنگدانی ئاشكرا و بەدەنگی زۆرینەی ئەندامانی كۆنگرە، بەرهەم ساڵح و ڕێواز فایەق و قوباد تاڵەبانی بونەتە ئەندامی سەركردایەتی و هۆكاری ئەو بڕیارەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی سەرجەمیان پۆستی باڵایان هەیە لەسەر ئاستی عیراق و هەرێمی كوردستان.

 

 



PM:07:03:21/12/2019