ئەندامێکی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات پڕۆژەی دروستکردنی شەقامە ١٠٠ مەترییەکەی سلێمانی دواتر دەکەوێت و " ھەرجارەی بە بیانوویەکەوە دوادەخرێت".
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، ڕەمەزان نامیق، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە فراکسیۆنی کۆمەڵ ڕاگەیاندووە"بڕیاری دروستکردنی شەقامی ۱۰۰ مەتری لە شاری سلێمانی ڕۆژ بە ڕۆژ دوادەخرێت و لە تازەترین بڕیاریش لەمبارەیەوە زانیاریمان پێگەیشتووە کە لەبەر زۆری بودجەکەی، ناتواندرێت پڕۆژەکە جێبەجێی بکرێت".
ئەندامەکەی کۆمەڵ دەشڵیت "بۆ ئەو مەبەستە ھەوڵێک ھەیە کە دیزاینی پڕۆژەکە بگۆڕدرێت و بڕگەکانی شەقامەکە کەمبکرێتەوە".
رەمەزان نامیق ئەندامەکەی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە کۆتایی لێدوانەکەیدا دەڵێت "پێدەچێت دەستپێکردنی ئەو پڕۆژەیە تا ساڵێکی دیکەش دوابکەوێت".