لیڤەرپوڵ بووە پاڵەوانی جامی جیهانی یانەکان



لە یاری کۆتایی جامی جیهانی یانەکاندا، یانەی لیڤەرپوڵ توانی لە یانەی فلامینگۆی بەرازیلی بباتەوەو نازناوەکە بەدەست بهێنێت.

یاریەکە لە وڵاتی قەتەر ئەنجام دراو تێیدا یانەی لیڤەرپوڵ نەیتوانی ٩٠ خولەکی یاسایی گۆڵ تۆماربکات، بەڵام لە کاتی زیادکراوی یاریەکەو لە خولەکی ٩٩ ، توانی گۆڵی بردنەوە لە رێگەی فێرمینهۆی بەرازیلی بکات و یاریەکە ١-٠ ببەنەوەو نازناوەکە بۆ یەکەمجار لە مێژوویاندا بەدەست بهێنن.
لیڤەرپوڵ ئەمساڵ پاڵەوانی خولی یانە پاڵەوانەکان و سوپەری ئەوروپاو جامی جیهانی یانەکان بوو.




PM:11:17:21/12/2019