ڤیزای ئێرانی بۆ عێراقییەکان دوو مانگی دیکە نوێکرایەوە

باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغدا رایگەیاند "  کاتی گەشتكردنی بێ ڤیزا بۆ وڵاتەكەیان لە عێراقەوە  بۆ ماوەی دوو مانگی دیكە درێژكراوەتەوە".

 

باڵیۆزخانەی ئێران ئاشكرایكرد كە درێژکردنەوەی ئەو بڕیارە لە چوارچێوەی پتەوکردنی پەیوەندییەکانی هەردوو وڵاتدایە.

 

پێشتر بە پێی رێككەوتنێك حكومەتی تاران رێگەی بە هاووڵاتیانی عیراقی دابوو تا كۆتایی ئەمساڵ بە بێ ڤیزا گەشت بكەن بۆ ئێران، بەڵام بەر لەوەی وادەی دیاریكراو كۆتایی بێت، باڵیۆزخانەی ئێران تا كۆتایی مانگی شوبات بڕیارەكەی درێژ كردەوە.

 


AM:12:03:22/12/2019