لە پارێزگای زیقار کرایە پشووی فەرمی

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٢ی کانوونی یەکەم لە پارێزگای زیقار کرایە پشووی فەرمی.

 

پەرلەمانتاری ئەو شارە ئابازر ئەلعومەر لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ئەو پشووە بۆ ئەو مەبەستەیە کە بەرکەوتن لەنێوان خۆپیشاندەران و دەزگا فەرمیەکان و هێزە ئەمنییەکاندا روونەدات".

ئەو پشووە نەخۆشخانەو دەزگا خزمەتگوزاریەکانی دی ناگرێتەوە.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە پشوەکە بۆ ئەوەیە خوێن نەڕێژرێت، هەروەها داوا دەکات داواکانی خۆپیشاندەران جێبەجێبکرێت.




AM:09:27:22/12/2019