کەژەکە: بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئۆجالان لە مەترسی دایە

كۆردیناسیۆنی كۆمەڵەی ژنانی كوردستان "کەژەکە" لە بارەی گۆشەگیركردنی عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەكەكە، بەیاننامەیەكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند" توركیا لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت".

 

لە بەیانەکەدا کەژەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" ڕێبەری زیندانی كراوی پارتی كرێكارانی كوردستان لە بارودۆخێكی سیستماتیكی ئەشكەنجەدایە و بارودۆخی ئەمنی و تەندروستیی لە مەترسیدایە".

 

دەقی بەیاننامەكە:

 

“سیاسەتی گۆشەگیری و رێگریكردن لە رێبەر ئاپۆ وەكو هەڕەشەیەكی سیاسییە لە لایەن دەسەڵاتداریی فاشیزمی ئاكەپەوە، بەكار دەهێنرێت، حكومەتی فاشی و ئەردۆغانی سەرۆكەكەی، كە بە شێوەیەكی پراماتیك دەجوڵێتەوە، بە پروپاگەندەو هەڵخەڵەتاندن دەیەوێت گەلی كورد و رای گشتی دیموكراتیك بێدەنگ بكەن بەرامبەر بە كردەوە قێزەوەنەكانی، لە بارودۆخێكدا یاسا بە تاكەكەسی كراوەو بە قسەی دیكتاتورێكەوە بەستراوەتەوە، لە دژی رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی، سیاسەتی بەدیلگرتن پەیرەو دەكرێت، رێبەر ئاپۆ-ش بەهۆی ئەوەی باش لە كەسایەتی دەوڵەت تێدەگات، بڕوا بە سیاسەتەكانی ناكات كە جارجار نەرم و جارجاریش توند دەبن.

رێبەر ئاپۆ كە لە ١٥ی شوبات بە پلانگێرییەكی نێودەوڵەتی، بردیان بۆ دورگەی ئیمرالی زیاتر لە ٢٠ ساڵە لە ژێر گۆشەگیری و هەڕەشەیەكی قوڕسدایە، لەگەڵ ئەم راستییەش، بەهەر هۆكارێك بێت، سزایەكی تایبەتی بەسەردا سەپێنراوە كە ئامانج لێی تۆڵەسەندنەوەیە، دیدار لە گەڵ كەسوكار و پارێزەرانی قەدەغە كراوە، ناهێڵن نامەكان بەدەستی بگەن و پەیامەكانی بنێرێت، پەرتوك و پێنووسیان لێ قەدەغە كرد، سزای زیندانی تاكەكەسی لە ناو زیندانی تاكەكەسیدا بەسەردا سەپێنرا، راستییەكەی بە پێی كات رووبەرووكردنی بارودۆخی مەرگیان كردەوە.

گۆشەگیركردنی فكر و هەست، بەتەنیا هێشتنەوەی مرۆڤێكە، بەستنی زمانی مرۆڤێكە، رێگریكردنی نزیكبوونەوەی مرۆڤە و لە رووی دەروونیشەوە تەنگەتاوكردنیەتی، رێبەر ئاپۆ تێگەیشت لەم هەموو سیاسەت و كردەوانە و شیرۆڤەی كردووە، لە دژی ئەمەش ئاشكرای كردووە كە ئەو خۆی لە ناو تەنیایی سروشتدا قوڵدەكاتەوە و ئیرادە و زیهنییەتی خۆی بە عەشقی ئازادی بەهێز دەكات و بە قوڵبوونەوە بەرهەم دەهێنێت، بۆیە رایگەیاند كە لە كەسایەتی ئەودا بارودۆخی ناو گۆتووخانەی ئیمرالی، لە دەرووە چەسپێنراوە، لە راستیدا لە دەرەوە تاوانبار كراوە و لەدەرەوە گۆڕاوە بۆ كامپێك بۆ دیلكردنی.

بەم هۆیەوە لە دژی هەموو هێرش و كردەوەكانی دژی مرۆڤایەتیی دەوڵەت، بە خۆزیادكردن و بەرهەمهێنان و قوڵبوونەوە، بووە وەڵام، بە ئیرادە و زیهنییەتی ئازاد، شكۆی مرۆڤایەتی پاراست، هەمان شتیشی بۆ كۆمەڵگا و گەلی كورد و ژنان پێشنیار كرد كە لە دەرەوە خۆیان ئازاد ببینن، ئەوانەی ئاگایان لە خۆیانە دەتوانن خۆیان بپارێزن و لە دژی بارودۆخە مەترسیدارەكان دەتوانن بەردەوامی بدەن بە هەبوونی خۆیان، بەڵام بە ملیۆنان كەس كە ئاگایان لە بەدیلگرتنی خۆیان نییە دەسڕێنەوە، رێبەرایەتی لەبەردەم ئەم راستییە زیاتر قوڵ بووەوە، بۆیەش وتی” لە جیاتی ئەوەی من ئازاد بكەن، خۆتان ئازاد بكەن”.

رێبەر ئاپۆ هەمیشە شان بە شانی ژنان و كۆمەڵگا بیری كردەوەو بەم شێوەیە وەڵامی هەموو بارودۆخێكی قورسی دایەوە، داواشی لە ژنان و كۆمەڵگا و گەل كرد كە ئەگەر بیر لە خۆیان دەكەنەوە ئەوا خۆیان خۆش دەوێت و هەست بە خۆیان دەكەن و ئەو كاتە هەمان شت دەكەن، تیشك دەخاتە سەر ئەوەی، شكۆی مرۆڤایەتی بە فكر و روح و هەستی ئازاد دەتوانێت ببێت بە وڵامدەرەوەی هەموو بارودۆخێكی ئەشكەنجەدان، بۆیە دەڵێت، ئەو بارودۆخەی مرۆڤی تێدا دەژیت، پێویستە نەبنە رێگر بۆی. رێبەر ئاپۆ دەلێت” قوڵبوونەوەی راستەقینە پێویستە بۆ گۆڕینی بارودۆخەكە نەبێت، بەڵكو پێویستە بۆ رێكخستنی ژیان و بەرفراوانكردنی ئازادیی گەل بێت”، بۆیە لە دژی زورداری و بارودۆخی ئەو ئەشكەنجەیەی ئەوی تێدایە، هیچ كات باسی نەكرد و هەڵوێستەیەكی نەكرد.

كاتێك پرسیاری بارودۆخی تەندروستیشی ئاراستە كرا، لە وەڵامدا وتی”ئەگەر بارودۆخ باش بێت، منیش باشم”، یادگاری و هەموو هەنگاوەكانی خۆی لەسەر ئازادی و ژیانێكی راستەقینە بونیاد نا وتی جگە لەمە هیچ شتێك گرنگ نییە”.

بەڵام ئێمە دەزانین كە رێبەر ئاپۆ لەناو بارودۆخێكی سیستماتیكی ئەشكەنجەدایە، بارودۆخی ئەمنی و تەندروستی ئەو لە مەترسییەكی گەورەدایە، دەوڵەت لە بەرامبەرمان نە ویژدان و نە ئەخڵاق و نە یاسا ناناسێت، ئەمە ئەو دەوڵەتەیە كە بۆ ئەوەی چەند دەنگێك زیاتر بەدەست بهێنێت، بۆ ئەم مەبەستەش ڕایگەیاند”لە ئێستا بەدواوە لە ئیمرالی دیداریی پارێزەران ئەنجام دەدرێت و بارودۆخ باشتر دەبێت” پاشان خۆی لە قەرەی نەدا.

دەوڵەتێكە كە ماسكی دووڕوویی خستووەتە سەر دەمووچاوی و وەكو ئەوە وایە كە هەمیشە راستییەكان بە هەڵە و هەڵەكانیش بە راست پیشان دەدات و رووی خۆی دەگۆڕێت، دەوڵەتێكی وەهایە كە كاتێك قسە لەدەمی دەردەچێت یەكسەر قسەكەی قوتدەداتەوە، بۆیە ئەم دەوڵەتە كە بەهۆی چالاكییەكانی مانگرتن لە خواردن كە بە پێشەنگیی لەیلا گوڤەن لە لایەن ژنان و گەلی كوردەوە بەڕێوە چوو، ناچار بوو دەرگاكانی ئیمراڵی بكاتەوە و لە ماوەیەكی كورتدا دیسان دەرگاكانی ئیمرالی سەر لە نوێ داخستنەوە.

ئەم دەوڵەتە كە دەڵێت “دەرگاكە هی منە، كەی ویستم دەیكەمەوە و كەی ویستیشم دایدەخەم”، وەكو هەڕەشەكەرێكی گەورەیە كە بە پێی بەرژەوەندییەكانی خۆی هەنگاو دەنێت، بۆیە سزای زیندانی تاكەكەسی لە ناو زیندانی تاكەكەسیدا لەسەر رێبەرەكەمان و گیراوانی سیاسی دەسەپێنێت.

پارێزەرانی رێبەرەكەمان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا ئاشكرایان كردبوو كە ئەوان بە رێككەوت زانیویانە كە سزای نوێی دیسیپلینیان بەسەردا سەپێنراوە، بە پێی فەرهەنگ دیسیپلین بە واتای ئەوە دێت كە بڕیارەكە جێبەجێ بكات و ئەمەش پێوانەكانی ژێر بڕیارەكاندان، ئایا رێبەرەكەمان و گیراوە سیاسییەكان كە لە ئیمرالی دیل كراون، بە پێی كام پێوانە و بڕیارەكانتان نەجوڵانەوە كە سزا بدرێن، ئەوانە رێبەر و ملیتانی دۆزێكی سیاسین، لە راستیدا بەهۆی ئەوەی لە بەرامبەر پێوانەكانتان وەستانەوە، بوون بە شۆڕشگێر و تێكۆشانیان كرد، بۆیە ئەم یارییەی ‘سزای دیسیپلین’ پێویستە بە شێوەیەكی بەرفراوان ئاشكرا بكرێت، بۆ نمونە، بەم سزای دیسیپلینە، خواردن و ئاوتان لەسەریان بڕی، مافی تەداویكردنتان لێوەرگرتەوە، یان سزای بیرنەكردنەوەو نەنووستنتان بەسەریان سەپاند؟، رێبەر ئاپۆ و گیراوانی سیاسی لەو ناوچەیە، نە دەتوانن كەسوكاریان و نە پارێزەرەكانیان ببینن، نە دەتوانن نامە بنێرن و نە دەتوانن نامە وەربگرن، بە بڕوای ئێمە پێویستە ڕای گشتی دیموكراتیك ئەم شێوازی سزای دیسیپلینە، ئاشكرا بكات، بە بڕوای ئێمە پێویستە ریكخراوەكانی مافی مرۆڤ، رێكخراوی نەهێشتنی ئەشكەنجە و كۆمیتەی وەزیرانی كۆنسەی ئەوروپا لەم رووەوە بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بكەن.

رای گشتی كە لە ئەنجامی چالاكی گەلی كورد و ژنان دا، كەوتە جموجوڵەوە بۆچی دواتر ئەرك و بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ نەكرد، گەل و ژنانی كورد لە ناو هەموو بارودۆخێكدا دەتوانن گیانیان بەخت بكەن بۆ رێبەرەكەیان، با كەس گومان لەمە نەكات، ئەگەر لە گرتووخانەكانی توركیا كە لە ئێستا دە بوونەتە شوێنی ئەشكەنجەكردن، گیراوان ناتوانن ناڕەزایەتی خۆیان پیشان بدەن و لە دژی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ ناتوانن بجوڵێنەوە، پەیوەندیی بەوەوە هەیە كە كۆمەڵگا فێری ژیانی ژێردەستی و تاوانباركردن بووە، كۆمەڵگایەك كە گوازراوەتەوە بۆ ئەوەی بەدەستی دەوڵەت دەجوڵێتەوە، كۆمەڵگایەكی وەهایە كە لە لایەن فاشیزمەوە ژێردەست و سەلیم كراوە، بۆیە بۆ پاراستنی ژیانی خۆی خۆیان و بەدەستخستنی ئازادی، پێویستە لە ئیمرالییەوە دەست پێ بكەین و شەپۆلی هێرش و سیاسەتیی گۆشەگیری تێك بشكێنین، بۆ ویژدان و شكۆی مرۆڤایەتی ئێمە مافی ‘داد بۆ هەموو كەسێك، ژیانی ئازاد بۆ هەموو كەسێك’ دەپارێزین.

پیویستە ژنانی كورد و دۆست و ویژدانی كۆمەڵگای دیموكراتیك ئەم بارودۆخە قبوڵ نەكەن و بكەونە جوڵەو بڵێن، ئازادیی رێبەر ئاپۆ، ئازادیی ئێمەیە، ژیانی رێبەر ئاپۆ هۆكاری هەبوونی ئێمەیە، ئێمە بانگ لە هەموو كەسێك دەكەین لەبەردەم ئەم بارودۆخە بە بەرپرسیارانە بجوڵێنەوەو چالاكیی بەپلان و رێكخراوەیی ئەنجام بدەن.”



PM:08:05:22/12/2019