وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووه‌كه‌ی سه‌ری ساڵی بۆ ژماره‌یه‌ك فه‌رمانگه‌ی له ١١ رۆژه‌وه كه‌مكرده‌وه بۆ ته‌نها دوو رۆژ.
لە نووسراوێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم كە ئاڕاستەی نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك، هەڵەبجە، گەرمیان، راپەڕین و كۆیە كراوە، ئاماژە بەوەدراوە كە تەنها ڕۆژانی ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ و ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ پشووی سەری ساڵە.
هاوکات لە نوسراوەکەدا وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشکردووە" ڕۆژەكانی تر دەوامی فەڕمی دەبێت لە نۆڕینگە پزیشكییە میللییەكان و ڕاوێژكارییەكان".
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه به‌بۆنه‌ی هاتنی جه‌ژنه‌كانی یادی له‌دایكبونی حه‌زره‌تی مه‌سیح و هاتنی ساڵی نوێ، له ٢٥ی ئه‌م مانگه‌وه تا ٤ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢٠ له سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌ت پشووی فه‌رمی بێت.