بێژەری دیاری کەناڵی ئێن ئارتی دوو هاودەم مەحمود لە کاتی پێشکەشکردنی بەرنامەکەیدا تووشی نۆبەی دڵ دەبێت و بەپەلە دەگەیەنرێتە نەخۆشخانە.
ماڵپەڕی ئەو کەناڵە بڵاویکردۆتەوە کە هاودەم مەحمود لە کاتی میوانداری کردنی شاعیر، هەڵمەت هۆشیاردا و لەساتی پرسیارکردن لە یوانەکەی تووشی نۆبەی دڵ دەبێت و لەهۆش خۆی دەچێت.
هاودەم مەحمود لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٠یەو ١١ ساڵە میدیاکارەو دوو ساڵە لە ئێن ئارتی دوو بێژەرە.