پەرلەمان فراکسیۆنی بونیادنانی وەک گەورەترین فراکسیۆن دیاریکرد

ئەمڕۆ سێشەممە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە دیاریکردنی گەورەترین کوتلەی ناو پەرلەمان وەڵامی سەرۆک کۆماری عیراقی داوەتەوە.

 

بەپێێ زانیارییەکان ئەمڕۆ محەمەد حەلبوسی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە نوسراوی فەرمی وەڵامی بەرهەم ساڵح،  سەرۆک کۆماری عێراقی داوەتەوە و  فراکسیۆنی بونیادنان کە لەلایەن هادی عامریەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە گەورترین فراکسیۆن دیاریکرد.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٢ ی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری عیراق لە نامەیەکدا داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گەورەترین کوتلەی ناو پەرلەمان دیاریبکات و ئەو کوتلەیەش کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق دیاریبکات. 

 

هاوکات فراکسیۆنی بونیادنان کە لە لایەن هادی عامری و نوری مالیکیەوە سەرۆکایەتی دەکرێت بە فەرمی قوسەی سوهەیل وەزیری خوێندنی باڵا و ئەندامی حزبی دەعوەی بۆ سەرۆک وەزیران کاندیدکرد بەڵام بەرهەم ساڵح راینەسپارد و لەلایەن خۆپیشاندەرانیشەوە رەتکردایەوە.

 
 


PM:02:05:24/12/2019