" په‌رله‌مانى عێراق وه‌ڵامى به‌رهه‌م ساڵحى نه‌داوه‌ته‌وه‌ "

له‌ كاتێكدا ده‌نگۆى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان نامه‌یه‌كى بۆ سه‌رۆك كۆمار ناردووه‌ و هاوپه‌یمانى بونیادى وه‌ك گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مان ده‌ستنیشان كردووه‌، سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار لە سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ره‌تى ده‌كاته‌وه‌ هیچ نووسراوێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك په‌رله‌مانه‌وه‌ ئاراسته‌ى سه‌رۆك كۆمار كرابێت.

 

سەرچاوەیەک لە سەرۆکایەتى کۆمارى عێراق ڕایگەیاند" ئەو هەواڵانەى باس لە گەیشتنى وەڵامێکى فەرمى حەلبوسی دەکەن بە سەرۆکایەتى کۆمار لەبارەى دیاریکردنى گەورەترین فراکسیۆنى پەرلەمان، دوورن لە راستییەوە".

 

بەگوێرەى سەرچاوەکە، حەلبوسى بەشێوەیەکى فەرمى بە بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆمارى عێراقى راگەیاندووە کە هاوپەیمانێێتى بنیادنان گەورەترین فراکسیۆنى ناو پەرلەمانى عێراقە.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ٢٢ ی ئەم مانگە سەرۆک کۆماری عیراق لە نامەیەکدا داوای لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق گەورەترین کوتلەی ناو پەرلەمان دیاریبکات و ئەو کوتلەیەش کاندیدێک بۆ سەرۆک وەزیرانی عیراق دیاریبکات. 

 

بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عیراق ئاماژەی بەوە کردبوو کە ئەوان سێ بژاردەیان لەبەردەستە و داوایکردووە سەرۆکی پەرلەمانی عیراق کوتلەی گەورە دیاری بکات.

 
لە نووسراوەکەدا سەرۆک کۆماری عیراق سێ بژاردەی خستووەتە بەردەستی سەرۆکی پەرلەمانی عیراق كه‌ ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ن:
 
بژاردەی یەکەم: کارکردن بەو بڕیارەی کە لە مانگی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ ، واتە ئەو کوتلە بە گەورە دەزانێت کە عادل عەبدولمەهدی كاندید کرد بۆ سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران.
 
بژاردەی دووەم: هاوپەیمانی بینا نووسراوێکی کردووە و ئاماژە بەوە دەکات کە ئەوان گەورەترین هاوپەیمانین و كاندیدی ئەوان قوسەی سوهەیلە.
 
بژاردەی سێیەم: هاوپەیمانی سائیرون بە نووسراو ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەوان کوتلەی گەورەن و مافی ئەوانە كاندید دەستنیشان بکەن.
 
لە نووسراوەکەدا ئاماژەی بەوە کردەوە واژۆی ١٧٤ پەرلەمانتاریان پێگەیشتووە کە مەرجەکانی كاندیدی سەرۆک وەزیران دیاریدەکات و داوا دەکەن کە كاندیده‌كه‌ کەسێکی سەربەخۆ بێت و پێشتر هیچ پۆستێکی وەزیر یان جێگری وەزیری وەرنەگرتبێت، هەروەها نابێت هاوڵاتینامەی هیچ وڵاتێکی دیکەی هەبێت.
 


PM:03:54:24/12/2019