حاکم شێخ لەتیف مستەفا کە ماوەیەک لە بواری هەڵبژاردندا کاری کردووە پێشوازی لە یاسای هەڵبژاردن کە بە " فرەبازنەیی" ناسراوە دەکات کە ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق پەسەندی کرد.
حاکم شێخ لەتیف لە پۆستێکدا نووسیوویەتی " پیرۆزە سیستەمی فرەبازنەیی مەکەونە داوەکەوە دژی کورد نییە تێپەڕاندنی فرەبازنەیی لەقازانجی دیموکراتی و خەڵک و لە زیانی حیزبە گەورەکانە".
ئەو دەڵێت " من پێش مانگێک نوسیم کە ھەموو سیستەمەکان باشی و خراپیان ھەیە بەڵام باشترینیان بۆ خەلک و بۆ دیموکراتی فرەبازنەییە،حیزبەکانیش ناچار دەکات بەدوای باشترین و مەقبول ترین و بەتواناترین کاندیدا بگەڕێن نەک کادێرە گوێڕایەڵەکانی خۆیان بنێرن بۆ موچەو ئیمتیازات".
لە کۆتایی نووسیوویەتی" بۆیە ھیوادارم نەکەونە داوەکەوەو بەو قسەیە مەخڵەتێن کەدەڵێن دژی کوردە" .