وێنە.. شەبنەم بارانی لە نوێترین دەرکەوتنیدا

مایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت. 

 

خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە واڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تەواو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت شەبنەم جلێکی ڕەشی نیمچە ڕووتی لەبەرەو بۆتە باسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان. 

 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.



PM:10:11:25/12/2019