هەودا ئەحمەد لەسەر کاری بێژەری جدی قسە دەکات



بێژەری دیاری کوردستان، هەودا ئەحمەد لەسەر کاری بێژەری لە کۆن و کاری بێژەری لە ئێستادا دەڵێت" وەک زۆری سەرلێشواویەکانی تری ھونەر و کایەکانی تر، پێشکەشکاری لای بینەرو دەزگاکانی ڕاگەیاندن لێیان شێوە واوە، میدیاکارو پێشکەش کار نە نمایشکاری جل و بەرگە، نە نمایشکاری جەستەیە نە عەریف حەفلەیە، بەداخەوە ھەموو کارەکان شێوێندراون".

 


لە درێژەی پۆستەکەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ، هەودا دەڵێت "خاتونی ئازیز بۆ گەیشتن بە ناوبانگ بوون دەست بۆ میدیاو پێشکەشکاری مەبە گەر میدیا ڕاستەقینەکە بببین ئەوسانە نییە کە ئیستا زەمینەی بۆ سازکراوە".

 


ناوبراو باسی سەرەتای دەستبەکاربوونی خۆی دەکات کە رۆشنبیری چەند گرنگ بووە بۆ بێژەرو دەڵێت "بیرمە ساڵی ٢٠٠٠ باوکم بردمی بۆ تیڤی بۆ وەرگرتن لە بەر نامەیەکی مناڵان ئەوکات نە سەیری جوانو لەش و لارم کرا نەسەیری نزیکم لە دەستەی تیڤی کرا تەنھا پرسیاریان لەئاستی ڕۆشنبیرو بە ئاگایم لە دونیای ئەوڕۆ بوو بیرمە من بۆ بەر نامەی منداڵان چوو بوم، جگە لەوەی گشت تاقیکردوەی خوێندنەوەەو دەنگ زۆری تر".

 

 
ئەو  ۆپرا خانمە بێژەری ئەمەریکی بە نموونە دێنێتەوەو دەڵێت " نەم دی ۆپرا جلی زۆر گران بەھا لەبەر کا، نەم دیی زیاد لە پێوست گرنگی بە خۆ ڕازاندنەوەە بدات.
دەبێت بینەر جیا کاری بکا ئەوەی تۆی بینەر دەتەوێت پێشکەش کاران با ئاستی زیرەکی و لێھاتوی بێت با تایبەت مەنی پێشکەش کار ببینی کە تایبەت مەندی خۆی بێت نەک ھەڵگری ئەوانی دی بێت."

 

 
لە کۆتاییدا هەودا دەڵێت" خاتونی ئازیز ناو بانگ کوشتنی ژیان و تایبەت مەندیەکانتە".

 


PM:07:51:26/12/2019