فەرهاد پیرباڵ: بۆچی ئەڤین ئاسۆ، بە حیمایەکانی؛ دەری کردمە دەرەوە؟



نوسەرو مامۆستای زانکۆ، فەرهاد پیرباڵ کە شەوی رابردوو بەشداری بەرنامەی ژیان و ژیانی کردووە، دەڵێت " بۆچی ئەڤین ئاسۆ، بە حیمایەکانی؛ دەری کردمە دەرەوە؟".

 
لە پۆستێکدا فەرهاد پیرباڵ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی"  دەمەوێ بەرنامەکە وەک خۆی خەڵک بیبینێت: گەلۆ من هیچ هەڵەیەکم کردووە کە ئەڤین دەڵێ هەڵەم کردووە! ئایا جنێوم بە کەسێک دا؟ دااوا لە گەلی کوردستان دەکەم دژی ئەڤین ئاسۆ و ... بێنە دەنگ!".


هەروەها پیرباڵ نووسیوویەتی " پەیجی net دیدارەکەی منیان ڕەش کردووتەوە. بە فەرمی داوا لە ئەڤین ئاسۆ و ئارامۆف دەکەم ڕێگە بدەن خەڵک دیدارەکەم وەک خۆی بیبینێت بەبێ سانسۆر ..ئەگینا داوا لە پارێزەکەم دەکەم ئاڤەند بابان پەیوەندیم پێوە بکات؛ شکایەت لە هەردووکیان دەکەم چونکە مافی منیان خواردووە و زەمەنی منیان کوشتووە (دوو سەعات وەختی من دەکاتە چەند پارە، ڕۆدان؟)+ تەشهیر سومعەی منیان کرد، بەڵێنێکی دایە من نەیبردە سەر و .. هتد؛ بۆیە مافی ماددی و مەعنەویی خۆم لێیان داواکارم جەنابی حاکم!".

 


PM:01:39:27/12/2019