دوای سەری ساڵ ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین ئەندام كۆدەبێتەوە، ئەندامێكی ئەنجومەنەكەیش رایگەیاند" كۆبوونەوەكە بۆ ڕێكخستنەوەی پەیكەری یەكێتیی و جێبەجێكردنی ڕاسپاردە و بڕیارەكانی چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی".
سەرچاوەیەکی ئاگادار و به‌رپرس له یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان ڕایگەیاند" بڕیارە لە دوای سەری ساڵی نوێ ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان یەكەمین كۆبوونەوە بە سەرۆكایەتی مستەفا چاوڕەش وەك بە تەمەنترین ئەندام كۆببێتەوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە" كۆبونه‌وه‌كه تایبه‌ت ده‌بێت به‌هه‌مواركردنه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان، چونكه له‌كۆنگره‌دا ئه‌و په‌یڕه‌وه به‌و مه‌رجه ده‌نگی له‌سه‌ردراوه كه هه‌موار بكرێته‌وه".
شه‌ممه‌ى رابردوو ٢١ى كانونى یه‌كه‌مى ٢٠١٩ كۆنگره‌ى چواره‌مى یه‌كێتى به ئاماده‌بوونى زیاتر له ١٠٠٠ ئه‌ندام ده‌ستیپێكرد و دره‌نگانى چوارشه‌ممه به كۆتایى هاتنى یه‌كلاكردنه‌وه و جیاكردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى گشتى سه‌ركردایه‌تى كۆتایى هات.