لە سلێمانی ٤ حاڵەتی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزای بەراز تۆمار کرا

لە سلێمانی لە چەند رۆژی رابردوودا چوار کەس گوومانی تووشبوون بە ئەنفلەوەنزای بەرازی لێکراوە، دوای گەڕاندنەوەی ئەنجامەکانیان لەبەغدا هەر چوار حاڵەتەکە تووشبوون بە ئەنفلەوەنزای بەراز.

 

 
ماوەی هەفتەیەکە، ماڵپەڕی سپی، بەدوای دەنگوباسێکدا دەچێت کە ئەنفلەوەنزای بەراز لە سلێمانی بڵاوبۆتەوە، بۆ پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە، پەیامنێری " سپی " پەیوەندی کرد بە وتەبێژی بەڕێوەبەرایتی گشتی تەندروستیی سلێمانییەوە، وتەبێژەکە بەڵێنی دا کە بەدوای ئەو دەنگوباسەدا دەچێت و وەڵام دەداتەوە، بەڵام دوای چەند جارێکی تر لە پەیوەندیکردن تا ئیستا وەڵامی " سپی " نەدراوەتەوە. هەروەها سپی لە روانگەی ئەگەر ئەو نەخۆشییە بڵاوبووبێتەوە لە سلێمانی پێویستە ڕێوشوێنی تەندروستی بگیرێتە بەرو خەڵکی لێ هۆشیار بکریتەوە، پەیوەندی بە بەرپرسانی باڵاتر لە حکومەتی هەرێم کرد، ئەوانیش تا بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵ هیچ زانیارییەکانی بە سپی رانگەیاندووە، هەرچەندە بەڵێنیان دابوو بە " ئەرێنی " یان " نەرێنی "وەڵامی سپی بدەنەوە.




بەپێی هەندێک سەرچاوە تایبەت لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی، سپی گەیشتۆتە ئەو زانیارییەی کە چوار کەس بە گومانی نەخۆشی ئەنفلەوەنزای بەراز لە نەخۆشخانەی شار خەوێنراون، پشکنینەکانیەکانیشیان لەبەرئەوەی لە سلێمانی ناکرێت و لە بنەکەی  (WhO)لەبەغدا دەکرێت چوار رۆژە نێردراوە بۆ ئەوێ ئەمڕۆ ئەنجامەکەی گەڕاوەتەوە کە ئەفلەوەنزای بەرازە.

 

 
وەزارەتی تەندروستی هەرێم و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە هەندێک رێوشوێنی خۆپاراستنیان گرتۆتەبەر و چەند کۆبوونەوەیەکیان بۆ سازکردووە، هاوکات شوێنێکیشیان لە نەخۆشخانەی شار لە باکوری شارەکە بۆ تەرخان کردووە.

 

 
نەخۆشی ئەفلەوەنزای بەراز زیاتر تووشی کەسانی بەتەمەن، منداڵی خوار پێنج ساڵ، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی دڵ و سینگیان هەیە، ئەوانەی نەخۆشی کەمی بەرگری لەشیان هەیە، یان  ژنانی دوو گیان.

 


PM:08:53:28/12/2019