کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان هۆشداری دەدات لە بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان

کوالیتی کۆنترۆڵی هەرێم هۆشداری دایە هاوڵاتیانی هەرێم تاکو لە کڕینی بەرهەمێک دوور بکەونەوە کە بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ریکلامی بۆ دەکرێت.

 

دامەزراوەی کوالیتی کۆنترۆڵی دەرمانی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا داوای لە هاوڵاتیان کردووە، لە کڕینی بەرهەمێک بە ناوی Adios دووربکەونەوە کە وەها بانگەشەی بۆ دەکرێت سروشتییە و لە ماوەی مانگێکدا ١٠ بۆ ١٥ کیلۆ کێش دادەبەزێنێت، مئەو بەرهەمانەی بۆ دابەزاندنی کێشی لەش ریکلامیان بۆ دەکرێت، بەدڵنیایی دەرمانی مەترسیدار و قەدەغەکراویان تێدایە، بۆ مەبەستی خێرا دابەزاندنی کێشی لەش، وەک (سیبوتڕامین، فینۆڵفتالین، دایئەتیلپڕۆپیۆن، دایمەتیل ئەمیل ئەمین و فینفلۆڕامین و دێکسفینفلۆڕامین).

 

هاوکات کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمان هۆشداریداوە لە بوونی ماددەی فینۆڵفتالین لەو دەرمانانەدا، کە دەبێتەهۆی توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و لە ساڵی ١٩٩٧ەوە قەدەغەکراوە بۆ مرۆڤ بەکاربهێنرێت، وەک (باسچی، ئه‌یبی سلیم، ئه‌دیۆس).

 

لە کۆتایدا کۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان داوایەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات و دەڵێت" خۆتان لە کڕینی دەرمانی ساختە و قاچاخ و بێ ستیکەر بەدووربگرن، بەهیچ جۆرێک نەکەونە ژێر کاریگەریی ڕیکلام و بانگەشەکانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بۆ هەندێک بەرهەمی بەناو سروشتی، بەڵکو لە دەرمانخانە تەنها ئەو دەرمان و بەرهەمە دەرمانسازییانە بکڕن کە ستیکەری دامەزراوەی کۆنتڕۆڵی جۆریی دەرمانی لەسەرە".

 

 

 

 

 


AM:09:23:31/12/2019