ئەمڕۆ سێشەممە خۆپیشاندان لە شارەکانی بەغداو باشووری عێراق دەستیپێکردەوە و چالاکوانێکی خۆپێشاندانەکان لە ناسریە تیرۆرکرا.
بەپێی هەواڵی میدیاکانی عێراق، شهوی رابردوو له نزیگ عهلوهی شاری ناسریه ژمارهیهك چهكداری نهناسراو دهستڕێژیان له چالاكوانێكی خۆپیشاندانهكان كرد، بههۆی دهستڕێژهكهوه، چالاكوانهكه کە ناوی "عەلی خەفاجی"یە لهو شوێنهدا گیانی لهدهست دا.
هاوکات میدیاکانی عێراق باس لەوەشدەکەن، لە ناوچەی تاجی سەربە سەڵاحەدین، دوای رفاندنی سەرۆک هۆزێک، خەڵک رێگای سەرەکی بەغدا - سەڵاحەدینیان داخست.
بەگوێرەی ئامارەكان تائێستا لە خۆپیشاندانەكانی عێراق ٣٤ چالاكوان تیرۆر کراون.
هەروەها ئەمڕۆ ئاژانسە عێراقییەکان بڵاویان کردەوە، وەک وەڵامدانەوەی کوژرانی یەکێک لە چالاکوانەکانی ناو خۆپیشاندانەکانی زیقار، ژمارەیەک خۆپیشاندەر کۆمپانیایەکی بەڵێندەرایەتیان سوتاند کە سەر بە پارێزگاری زیقارە، خۆپیشاندەرەکان پاش سوتاندنی ئەو کۆمپانیایە، هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی (توعمە ئەسەدی) سەرکردە لە حزبی دەعوە و جێگری سەرۆکی ئەنجومە نی پاریزگای زیقار و سوتاندویانە.
لە سەرەتای مانگی تشرینی یەكەمی ڕابردوو ، تەوژمی خۆپیشاندان بەغدا و شارەكانی ناوەڕاست و باشووری عیراقی گرتووەتەوە، خۆپیشاندەران داوای چاكسازیی و باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزاریی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵی و دابینكردنی هەلی كار دەكەن، بەهۆی دروستبوونی پێكداهەڵپژانیش لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەكان، تا ئێستا زیاتر لە ٥٠٠ كەس كوژران و هەزارانی تریش برینداربوون.