ره‌وشى كه‌شوهه‌وا و پله‌كانى گه‌رماى ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ راگه‌یه‌ندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەی ھەرێمی کوردستان، پێشبینییەکانی کەشوھەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.

 

بەپێی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی هەرێم ئه‌مڕۆ پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە، ئاسمانی شارەكانی هەولێر و سلێمانی و كەركوك لە نێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، بەڵام لە دهۆك نیمچە هەورە، لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەندێك كاتدا.

 

هاوکات هەر ئەمڕۆ کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ نزمترین پله‌ی گه‌رما له‌ حاجی ئۆمه‌ران تۆماركراوه‌ كه‌ ٦ پله‌ ژێر سفری سیلیزی بووه‌".

 

پله‌ی گه‌رمای ئه‌م ناوچانه‌ش له‌ خوار سفر پله‌ی سیلیزییه‌وه‌ بووه‌؛


كانی ماسی ٤ پله‌ ژێر سفر


چۆمان ٣ پله‌ ژێر سفر 


پێنجوێن و سمێلان ١ پله‌ ژێر سفر.



AM:10:59:02/01/2020