تەندروستی هەولێر: کەسێک بەهۆی ئەنفلۆنزای بەراز لە هەولێر گیانی لەدەستدا

دوێنێ چوارشەممە ١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی ئەنفلۆنزای بەراز لە پارێزگای هەولێر تۆماركرا. 

 

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند" شەوی رابردوو كەسێك لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە كە گومان دەكرێت بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی ئەنفلۆنزای بەراز ناسراو بە ( H1N1 ) گیانی لەدەستدابێت".

 

بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردوەر" ێوشوێنی پێویست گیراوەتەبەر بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی پەتاكە و بۆ ئەو مەبەستەش دوو هۆڵ لە نەخۆشخانەكانی هەولێر تەرخانكراون بۆ پێشوازیكردن لەو نەخۆشانەی كە گوماندەكرێت هەڵگری ڤایرۆسەكە بن".

 

ئەنفلۆنزای H1N1 « کە پێشووتر بەئەنفلۆنزای بەراز ناسراوبوو» لەسەردەمی ئێستاماندا هێندە دێوەزمەیەکی قورس و ترسناک نییە، جۆرێکی جیاوازی ئەنفلۆنزایە و نیشانەکانی ڕەنگە لەهەڵامەتێکی باو(پەتای وەرزی) زیاتر نەبن و مەترسییەکانیشی زیاتر نەبن، لەهەندێ کەسی تایبەتدا نەبێت، وەک (بەتەمەنەکان و منداڵە ساواکان، ژنانی دووگیان، ئەوانەی نەخۆشی درێژخایەنی سییەکان و بۆری هەوایان هەیە، ئەوانەی نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە، ئەوانەی سیستمی بەرگری(مەناعە)ی لەشیان لاوازە، جا چ بەهۆی نەخۆشییەوە بێت یا بەهۆی دەرمانی لاوازکردنی بەرگری، ئەو کەسانەی ئەندامی جەستەیان بۆ چێنراوە".

 


PM:12:19:02/01/2020