مایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، بە ستایلێکی تەواو جیاواز دەردەکەوێت.
خانمە مۆدێلی کورد شەبنەم بارانی، لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە تەواو سەرنج ڕاکێش دەردەکەوێت و فانەکانی سەرسامی خۆیان بە جوانییەکەی دەردەبڕن، وەک لە وێنەکەدا دەردەکەوێت شەبنەم جل و بەرگێکی کوردی پۆشیوەو بۆتە جێی باسی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.