له‌ئه‌نجامی ھێرشی بۆردومانی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا، حەوت کوژراو ھەیە ئەمریکا ھێرشەکەی بە فرۆکە ئەنجامداوە.
CNN بڵاویکردەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ ی جێنیوه‌ره‌ی سێ مووشه‌كی فرۆکە فرۆكه‌خانه‌ی به غدای هه‌ژاند، كه بۆته هۆی كوژرانی ٧ به‌رپرسی عیراقی و ئیرانی و له‌نێو كوژراوه‌كاندا قاسم سوله‌یمانی هه‌یه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی سی ئێن ئێن له به‌غدا سێ سه‌ركرده‌ی سه‌ر به‌ئیران له‌ناو كوژراوه‌كاندایه. هه‌رچه‌نده سه‌رچاوه‌كه هه‌موو ناوی كوژراوه‌كانی به‌ته‌واوی به‌كلایی نه‌كردۆته‌وه، به‌ڵام قاسم سوله‌یمانی و ئه‌فسه‌رێكی پرۆتۆكۆل له فرۆكه‌خانه‌كه كوژراوه كه به محه‌مه‌د ره‌زا ناسراوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كه هه‌رسێ مۆۆشه‌كه‌كه به‌ر هۆڵی فرۆكه خانه‌كه كه‌وتووه له‌وكاته‌دا ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی حه‌شدی شه‌عبی لێبووه. و دوو ئۆتۆمبێلیش سووتاون.
بەپێی بۆلمبێرگ قاسم سولەیمانی بەرپرسی سوپای قودسی ئێران و ئەبو مەھدی موھەندس جێگری فەرماندەی حەشدی شەعبی و پێنج کەسی تر لەئاکامی بۆردومانی فڕۆکەیەکی ئەمریکی کوژراون.
ھەروەھا چەند سەعاتێک دوای ڕووداوەکەش سەرۆک دۆناڵد ترەمپ لەھەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، وێنەیەکی ئاڵای ئەمریکای بڵاوکردەوە وەک ڕەمزی سەرکەوتنی ئەمریکا. ھەروەھا ڕۆژنامەی بزنس ئێنسیدەر نوسیویەتی کە پێنتاگۆن جەختی لەوەکردۆتەوە کە سوپای ئەمریکا لەسەر بڕیاری سەرۆک دۆناڵد ترەمپ، قاسم سولەیمانی کوشتووە. ھەروەھا نوسیویەتی؛ پێنتاگۆن دەڵێت ئەمریکا ئەرکێکی بەرگری جێبەجێکردووە لەپێناو پاراستنی گیانی فەرمانبەر و دیپلۆماتەکانیدا لە عیراق. سۆلەیمان-یش پلانی پلانی داناوە بۆ ھێرشکردنە سەر دیپلۆماتە ئەمریکییەکان و بەرپرسە لە گیانلەدەستدانی ئەمریکی و دیپلۆماتەکان کە لەعیراق خزمەت ئەکەن.
ئه‌م رووداوه‌ی نیوه‌ی شه‌وی هه‌ینی ٣ ی جێنیوه‌ری له‌دوای ئه‌و گرژی و ئاڵۆزییه‌ی سه‌ر باڵیۆزی ئه‌مریكا دێت له‌به‌غدا كه ژماره‌یه‌ك له گروپی حه‌شدی شه‌عبی رۆژی سێ شه‌ممه ٣١ی دیسێمبه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر باڵێۆزخانه‌كه.
هه‌رچه‌نده له‌دوای رووداوه‌كه ژماره‌یه‌ك له هه‌وادارانی حه‌شدی شه‌عبی خێمه‌یان هه‌ڵدا له‌چوارده‌وری باڵیۆزخانه‌كه، به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه ١ ی جێنیوه‌ری به فرمانی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عیراق ده‌وروبه‌ری باڵێۆزخانه‌كه‌یان چۆڵكرد.
ئا: لوقمان غەفور