هۆشیار زێباری: دەرگای دۆزەخ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکرێتەوە

هۆشیار زێبارى، وەزیری پێشوی دەرەوەی عێراق و  ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تویتەر" هۆشداری دەدات لە سەرهەڵدانی وەرچەرخانێكی نوێ لەنێوان ئەمریكا و ئێران دەڵێت" لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگای دۆزەخ دەکرێتەوە".

 

هۆشیار زێباری،  ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند" كوژرانى قاسم سلێمانى له‌ شه‌وى ڕابردو، نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا، دەستپێكی نوێیە له‌ گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران".

 

زێباری لە پەیامەکەیدا دەشڵێت" لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەرگای دۆزەخ دەکرێتەوە، بۆیە پێویسته‌ هه‌مومان خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه‌ و به‌شێوه‌یه‌كى ژیرانه‌ بیربكه‌ینه‌وه‌ و ڕه‌فتار بكه‌ین".

 

ئەمەش لە کاتێکدایە کاتژمێر یەکی شەوی رابردوو لە هێرشێكی ئاسمانی سوپای ئەمریكا لە بەغدا قاسم سلێمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس سەركردەی حەشدی شەعبی كوژران، ئەوەش تووڕەی لای حكومەتی ئێران و عیراق و هێزە شیعەكانی ناوچەكە دروست كردووە.

 



PM:03:50:03/01/2020