ئەمەریکا عەسائیبی ئەهلی حەقی خستە لیستی تیرۆرەوە

ئەمەریکا گرووپی حەشدی شەعبی " عەسائیب ئەهلی حەقی " ی قەیس خەزعەلی فەرماندەیی دەکات،  خستە لسیتی تیرۆرەوە.

 

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویانکردەوە کە ئەمەریکا یەکێک لە گرووپەکانی تری حەشدی شعبی خستە لیستی " تیرۆرەوە"، ئەویش گرووپی " عەسائیب هەل حەقە" و لەلایەن مەهدی موهەندسەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.

 

گرووپی عەسائیب ئەهل حەق نەک هەر لە خۆپیشاندانەکەی ٣١ی کانوونی یەکەمی سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بەشداری کرد، بەڵکو بە گرووپێکی توندڕەوی حەشدی شەعبی هەژمار دەکرێت.

 

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ٣ی کانوونی دووەم فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆردومانی کەژاوەی قاسم سلێمانی و مەهدی موهەندیسیان کردو دەکەسی تیاکوژرا.

 



PM:11:37:03/01/2020