ترامپ: بەتوندی هێرشدەکەینە سەر ٥٢ ئامانجی ناو ئێران

سەرۆکی ئەمەریکا بەرامبەر هەڕەشەکانی ئێران، رایگەیاند" هێرشی توند دەکەینە سەر ٥٢ ئامانج لە ناو ئێراندا".

 

سەرۆکی ئەمەریلا لە تویتێکدا رایگەیاند " ئەگەر بنکەکانی ئەمەریکا و هاوڵاتیانی ئەمەریکا سەرلەنوێ بکرێنە ئامانج، کە من ئامۆژگاریان دەکەم ئەو هێرشە نەکەن، ئەوا ئێمە بەتوندی و هێزێکی زیاتر لەوەی پێشوو هێرشدەکەینە سەریان".

 

ترامپ ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە هێرشی ئەمجارەیان لەناو ئێراندا دەبێت و شوێنی گرنگ بە شوێنی کەلتووریشەوە دەکەنە ئامانج.( بە ئامانجگرتنی شوێنە کەلتوریەکان وەک ترامپ ئاماژەی بۆ دەکات بۆتە مایەی رەخنەی ناوەندێکی زۆری ئەمەریکی و ئەوروپیەکان و دەڵێن: تەنها قاعیدە و داعش شوێنە کەلتوریەکانیان دەکردە ئامانج).
دوای کوژرانی سلێمانی و موهەندیس و ٨ چەکداری تر شیعە لەنزیک فڕۆکەخانەی بەغدا، ئێران هەڕەشەی بە ئامانجگرتنی ٣٥ بنکەی ئەمەریکی لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات.

 

 هاوکات ئەمەریکا رایگەیاند " شەوی رابردوو دوو بنکەی هێزەکانیان لە عێراق کراوەتە ئامانج، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبووە".

 

بەرەبەیانی ٣ی کانوونی دووەم لە رێگای فڕۆکەخانەی بەغدا لە کاتی گەڕانەوەیان لە سوریا قاسمی سلێمانی فەرماندەی سووپای قودس و مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی حەشدی شەعبی کە بۆ پێشوازی گەڕانەوەی لەگەڵیدا بوو، کرانە ئامانج و، ئەو دوو سەرکردەیەو ٨ چەکداری تری ئێرانی و عێراقی کوژران.

 


AM:09:38:05/01/2020