دەرچوانی زانکۆو پەیمانگاکان خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکەن

 ئەمرۆ یەک شەممە ٥ئ کانوونی دووەم لە هەولێر و سلێمانی و هەڵەبجە و سەیدسادق و گەرمیان وچەندین شوێنی دیکە ، دەرچوانی دانەمەزراو ی زانکۆ و پەیمانگاکان گردبوونەوەیان ئەنجام داوە و داوای دامەزراندن دەکەن. 

لەنێو خۆپیشاندانەکاندا، گەنجان ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەشت ساڵە دامەزراندن راوەستاوە، تا ئێستا بەهۆی بارودۆخی سیاسی و ئابووری هەرێمەوە بێدەنگیان هەڵبژاردووە، لەکاتێکدا دامەزراندن بۆ کەسانی تایبەت هەر هەبووەو، ئەوان دەڵێن " لە ئێستادا هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەوەی حکوومەت بەدەم داواکاریەکانمانەوە نەیەت کە مافێکی رەوای خۆمانە".

 

 گەنجانی دانەمەزراو باس لەوە دەکەن، با حکومەت ناچاریان نەکات وڵات جێبهێڵن و،  دەیانەێت لە نیشتیمانی خۆیاندا خزمەت بکەن".

 

 هاوکات لە گردبوونەوەکەدا نوێنەری بەشێک لە سەندیکاکان و پەرلەمانتارانی ئۆپۆززسیۆن بەشدارر بوون و، پشتیوانی خۆیان بۆ خۆپیشان دەران دەربری.

 

 ساڵانە نزیکە ٥٠ هەزارخوێندکار لە سەرانسەری کوردستاندا لە پەیمانگاکان و زانکۆکان دەردەچن و تا ئێستا دانامەزراون، لەکاتێکدا ساڵی رابردوو حکوومەت بریاری دا بە دامەزراندی ژمارەیەک لە یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکان کە رێژەیان زۆر کەمە بەراورد بە ئەو ژمارە زۆرەی خوێندکاران.

 

 بەهۆی قەیرانی داراییەوە لە هەرێم بەپێی لێدوانی خۆپیشاندەران هەشت ساڵە هیچ دەرچووەیەک دانەمەزراوەو، هاوکات کەرتی تایبەتیش بەهۆی ئەو قەیرانەوە بەتەواوی دووچاری کێشە هاتووە.





 

 


AM:11:27:05/01/2020