رۆژنامەنووسێکی خەڵکی پاوە بە تۆمەتی ئەوەی له تێلیگرامی خۆیهوه وشەی "شەهید"ی بۆ قاسم سلێمانی بەکار نەهیناوە، دەستگیرکرا.
لە ڕاگەیەندراوێکدا رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات ڕایگەیاند" ڕۆژی شەممە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ هێزە ئەمنییەکانی پاوە لە پارێزگای کرماشان، "مزەفەر وەلەد بەیگی" ڕۆژنامەنووسی خەڵکی ئەو شارەیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە".
هەنگاو دەشڵێت" مزەفەر وەلەدبەیگی، بەرپرسی ماڵپەڕ و کەناڵی تێلگرامی "دەنگی نوریاو"ە، بە بیانویی ئەوەی هەواڵی سایتی "خەبەر ئانلاین" کە بە قاسم سلێمانی وتووە کوژراوە لە تێلیگرامهکەی خۆی بڵاو کردووەتەوە و دەستگیرکراوە".
ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە"ئەو چالاکە میدیاییە دوای دەستبەسەرکران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە بەدواداچوونی بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە".