ڤیدیۆ.. ڤیدیۆیەکی شەبنەم بارانی و میران عەلی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە

نمایشکار و فۆتۆمۆدێلی کورد شەبنەم بارانی ڤیدیۆیەکی لەگەڵ هونەرمەندی گۆرانیبێژی کورد لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە.

 

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینیستاگرام گرتەیەکی ڤیدیۆی "شەبنەم بارانی" و هونەرمەند "میران عەلی" لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاودەبێتەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ئەمە یەکەم دەرکەوتنی میران و شەبنەمە، کە بۆتە باس و خواسی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.

 

شەبنەم بارانی، بە ڕەچەڵەک خەڵکی ڕۆژھەڵاتی کوردستانە و تەمەنی ٢٤ ساڵە، ماوەی ٢٠ ساڵە لەگەڵ خانەوادەکەی لە وڵاتی نەرویج دەژی، پێشتر بە میدیاکانی ڕاگەیاندبوو کە بە نیازە نۆڕینگەیەکی پسپۆڕی دەروونی لە کوردستان بکاتەوە.

 

میران عەلی لەدایکبوی ١٩٩٥ ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ".

 

جێی باسە چەند جارێک‌ دەنگۆی پەیوەندی نێوانی شەبنەم و میران بڵاوبووەوە بەڵام هیچ کامیان بە ڕاستەوخۆ ڕایان نەگەیاندووە بەڵام لە زاری میران عەلیەوە پشتڕاست کرایەوە‌ کە‌ خۆشەویستن‌.

 

 



PM:03:16:07/01/2020