سێ شوێنی گرنگ لە سلێمانی داخران

بەهۆی جی بەجێ نەکردنی مەرجەکانی تەندروستی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردودا سێ شوێنی گرنگ لەسلێمانی داخران.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی ئاشکرایکرد" لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لیژنەکانی چاودێری تەندروستی سلێمانی سێ بشوێن دادە خەن کەبریتین لە ( مارکێتیک لەگەڕە کەی سەرچنار لەلایەن لیژنەکانی چاودێری تەندروستی بڕیار لەسەر داخستنی درابوو، نانە واخانەیەک لەگەڕەکی بەکرەجۆ لەلایەن لیژنەی چاودێری تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی شەهید ڕێباز بڕیارلەسەر داخستنی دراوە )".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" سۆپەر مارکێتێک لەگەرەکی هەواری شار لەلایەن بنکەی تەندروستی (حمە سعید سێتەلانی )بریار لەسەر داخستنی دراوە، وەداخستەنەکان لەلان لیژنەی داخستن لەچاودێری تەندروستی سلێمانی بەهاوکاری بنکەی پۆلیسی نەخۆشخانە داخراون".

 

بەوتەی بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی سلێمانی بەهۆی جێبەجێ نەکردنی مەرجی تەندروستییەوە ئەو شوێنانە داخراون. 



PM:05:27:09/01/2020